لە مێردین ١٢٨ حافیز ئیجازەنامەیان وەرگرت

لە مێردین بەرنامەیەک بۆ پێدانی ئیجازەنامە بە ١٢٨ حافیز بەڕێوەچوو کە پەروەردەی حافیزبوونیان تەواو کردبوو.
بەرنامەکە لە لایەن موفتێتی پارێزگای مێردین لە شاری مێردین بۆ ١٢٨ خوێندکاری حافیزی کوڕ و کچ رێکخرا کە تەواوی قورئانی کەریمیان لەبەر کردبوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئان لە لایەن مامۆستایان سەلامی سەچکین و یونس کۆچان دەستی پێکرد.
دکتۆر حافیز عوسمان شاهین سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری و خوێندنی موسحەفەکان، تونجای ئاککۆیون پارێزگاری مێردین، داواکاری گشتی مێردین، ئەنوەر تورکمەن موفتی پارێزگای مێردین، فەرماندی جەندرمەی پارێزگا، بەڕێوبەری پەروەردەیی پارێزگا، قایمقامی ئارتوقی، نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و کەسوکاری خوێندکاران بەشداریان لە بەرنامەکە کرد.
تونجای ئاککۆیون پارێزگاری مێردین ئیجازەنامەی بە قوتابییەکان دایەوە.
هەروەها دکتۆر حافی عوسمان شاهین سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری و خوێندنی موسحەفەکان چەندین دیاری بە خوێندکاران دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئافرەتەکانی کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر کردبوو باسیان لەو هەست و رامانی خۆیان کرد.
مسوڵمانانی وڵاتانی جیاجیای جیهان کە بەشدارییان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کرد رایانگەیاند کە چاوەڕوانی بەشدارییەکی زۆریان نەدەکرد و پەیامی سوپاسگوزاری خۆیان گەیاندە ئەو کەسانەی کە چالاکییەکەیان ڕێکخستبوو.